سەرۆکی لازیۆ: نرخی میلینکۆڤیج ساڤیچ ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ یە

کلاودیۆ لۆتیتۆ سەرۆکی یانەی لازیۆ رەتیدەکاتەوە لە زستانی ئەمساڵدا رازی بێت سێرگێی میلینکۆڤیج ساڤیچ بفرۆشێت بە یۆڤی و دەشڵێت ئێستا نرخەکەی زیادی کردووە.
ناوەڕاستکارە سڕبییە ٢٧ ساڵەکە، لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات. سەرۆکەکەش بۆ ئیل میساجیرۆ سەبارەت بەو یاریزانە وتی “هیچ رێککەوتنێکم لەگەڵ بریکاری ئەو یاریزانەدا نیە وەک باس دەکرێت گواسیە رازی بووم لە زستاندا بیفرۆشین بە یوڤێنتۆس،، بە پێچەوانەوە ئێستا نرخی ١٢٠ ملیۆنە نەک ١٠٠ ملیۆن و هەموو مانگێکیش بەرزتر دەبێتەوە”.
لەگەڵ پەیوەندیکردن ماوریزیۆ ساری بە لازیۆوە جارێکیتر ئەو یانەیە بە ئاستێکی بەرزەوە دەبینرێتەوە و لەم هەفتەیەی خولی ئیتاڵیش ٤-٠ شکستی بە فیۆرەنتینا هێنا، ئەمەش وایکردووە ئاست و نرخی یاریزانەکانی ئەو یانەیە بەرز ببنەوە.
سێرگێی لەم وەرزەدا خاوەنی سێ گۆڵ و حەوت ئەسیستە دوای تەنها نۆ یاری. لە کاتێکدا وەرزی رابردوو لە ٣٧ یاریدا ١١ ئەسیستی هەبوو لەگەڵ ١١ گۆڵ دا.