یاریگا–
پێدرۆ براڤۆ، سەرۆکی دەستەی بریکارەکانی ئیسپانیا بە ووشەی رەگەز پەرستانە هێرش دەکاتە سەر ڤینیسیۆس جونیۆر هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا.
سەرۆکی دەستەی بریکارەکانی ئیسپانیا لە پرۆگرامێکی راستەوخۆ بەتوندی و بە ووشەی رەگەز پەرستی هێرش دەکاتە سەر هێرشبەرەکەی مێرنگی و دەڵێت “ ڤینیسیۆس پێویستە رێز لە بەرامبەرەکانت بگریت، ئەگەر دەتەوێت سەما بکەیت، ئەوا پێویستە بچیتە شوێنی تایبەت لە وڵاتەکەت، ئیسپانیا شوێنی مەیمونەکان نیە “.
ئەم قسانەی براڤۆ کاردانەوەی گەورەی بە دوای خۆیدا هێناوە و چاوەڕێش دەکرێت هەر بەم هۆیە دەستگیر بکرێت و لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.