یاریگا-
ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیل پێلێ ، بەرگری لە ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەكات دوای ئەو لێدوانانەی ڕابردوو لە دژی درا.
پێش دێربی مەدرید كۆكی لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند ئەگەر ڤینیسیۆس لە واندا میترۆپۆلیتانۆ گۆڵ تۆمار بكات و بیەوێت بە سەماكردن ئاهەنگ بگێڕێت بەرامبەر هاندەرانمان ئەوا بە دلنیاییەوە كێشەیەك درووست دەبێت.
پێلێ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی:
” تۆپی پێ خۆشییە ، سەمایە ، لەوە زیاترە ئاهەنگێکی ڕاستەقینەیە، هەرچەندە، بەداخەوە، ڕەگەزپەرستی هێشتا بوونی هەیە، بەڵام ناهێڵین ئەوە ڕێگریمان لێبکات لە زەردەخەنە ، وە ئێمە هەموو ڕۆژێک بەم شێوەیە بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی: خەباتکردن بۆ مافی خۆشبەختی و ڕێزگرتنمان ”.