ئه‌وروپائینگلتەرا

بەیاننامەی فەرمی مانچێستەر یۆنایتد دوای كۆچی دوایی شاژنی بەڕیتانیا

Yariga App

یاریگا-

یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند كە یاریەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد لە كاتی خۆیدا بەڕێوە دەچێت.

شاژنە ئیلیزابێزی دووەم شاژنی بەڕیتانیا لە تەمەنی 96 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

مانچێستەر یۆنایتد لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند:

” بەگوێرەی ڕێنماییەکانی یەکێتی تۆپی پێ و ویفا، یاری ئەمشەومان لە یۆرۆپا لیگ بەرامبەر ریال سۆسیداد لە کاتی خۆیدا و لە ئۆلد ترافۆرد ئەنجامدەدرێت.

خولەکێک بێدەنگی بەر لە دەستپێکی یاری پەیڕەو دەکرێت وەک نواندنی ڕێز و سەرەخۆشی هەردوو یانە و دەستەی بەڕێوەبردن و هەموو ئامادەبووان بۆ کۆچی جەنابی شاژن.

هەرەوها هەردوو تیم قۆڵبەستی ڕەش دەپۆشن و ئاڵای مانچستەر یونایتد بۆ نیوە دادەگرین وەک ئاماژەیەک بۆ ڕێزە زۆرەکەمان”.

بابەتی زیاتر

Back to top button