ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچێستەر یۆنایتد دەرگای ڕۆشتنی بە ڕووی دوو یاریزانیدا كردەوە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی دەرگای ڕۆشتنی بە ڕووی دوو یاریزانی یانەكەیدا كردووەتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی ”talk Sport” مانچێستەر یۆنایتد دەرگای ڕۆشتنی بەڕووی هەریەك لە هاری ماگوایەر و سكۆت ماكتۆمینای كردووەتەوە بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ڕیزەكانی یانەكە جێبهێڵن.

هەردوو یاریزانەكە لە پێكهاتەی سەرەكی تین هاگ ڕاهێنەری شەیتانە سورەكاندا نین و لە جێگای ئەوان كاسیمیرۆ و لیساندرۆ مارتینێز بەشداری دەكەن.

ماگوایەر لە ساڵی 2019 بە بڕی 85 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە مانچێستەر یۆنایتدەوە كرد و گرێبەستەكەشی لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

هەروەها گرێبەستی سكۆت ماكتۆمینای ناوەڕاستكاری شەیتانە سوورەكان بە هەمان شێوە لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

لەم وەرزەدا ماگوایەر لە 15 یاریدا بەشداری كردووە هەشتیان سەرەكی بووە ، ماكتۆمینای لە 11 یاریدا بەشداری كردووە و دوو گۆڵی تۆمار كردووە و گۆڵێكیشی درووست كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button