ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەکی مانچێستەر یونایتد سڕکرا

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەر سزای یاریزانێکی مانچێستەر یونایتدی قورستر کرد.

مان یو لە یاریی رابردوویاندا کە بە 1-2 بەرامبەر لیدز یونایتد تووشی شکست هاتن، بێبەش بوون لە تواناکانی هاری ماگوایەر.

بەرگریکارە ئینگلیزیەکە لە یاریی پێش شكستەکەی لیدز، بەرامبەر بۆرنمۆس لە 20ی مانگی رابردوو لە خولەکی 78ی یارییەکە بە کارتی سوورکرایەدەرەوە. دواتر وشەی نەشیاوی بەرامبەر ناوبژیوانی چوارەم بەکارهێنا.

بەگوێرەی بەیاننامەی فەرمی یەکێتیەکە، ماگوایەر بۆ یارییەکەی چێڵسیش بەشداریی ناکات بەهۆی هەڵسوکەوتی نەشیاوەوە.

جگە لە درێژکردنەوەی سزاکەی، هاری بە بڕی 30 هەزار پاوەند سزای ماددی دراوە.

شەیتانە سوورەکان کە ئێستا لە پلەی سێیەمی ریزبەندیی پرێمەرلیگ دێن، شەممەی داهاتوو لە چوارچێوەی گەڕی 33 گەشتی لەندەن دەکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی بلووز کە ئەمەیان لە پلەی شەشەم شەڕی دەستخستنی بلیتی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button