ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ: ریال مەدرید وەکو ماڵی خۆمە

Yariga App

یاریگا
کلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی ئەم وڵاتە بۆ یەکەمجار هۆکاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی و هەروەها رەتکردنەوەی ئۆفەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئاشکرا دەکات.

گۆڵکارە لاوەکەی شازادەکان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی New York Times دەڵێت ” هیچ کاتێک نازانیت لە داهاتوو چی روودەدات و، من هیچ کاتێک لەوێ نەبووم بەڵام وەکو ماڵی خۆمی دەزانم، دەڵێن گوایە من لەبەر پارە یانە ئیسپانیەکەم رەتکردووەتەوە و گرێبەستەکەم لەگەڵ یانەکەم نوێکردووەتەوە، بەڵام ئەم بابەتە راست نیە، چونکە من بۆ هەر یانەیەک یاری بکەم پارەی خۆم وەردەگرم ”.

ئێمباپێ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت ” ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی وڵاتەکەمان پەیوەندی پێوە کردم و داوای لێکردم لەگەڵ یانەکەم بمێنمەوە. کاتێک بەرپرسی یەکەمی وڵاتەکەت داوات لێدەکات، ناکرێت قسەکەی رەتبکەیتەوە ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button