ئهمریکائهوروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
کاڤانی لەگەڵ ڤالێنسیا گەیشتە رێکەوتن

یاریگا–
ئێدینسۆن کاڤانی، هێرشبەری ئۆرگوایی لەگەڵ کارگێری یانەی ڤالێنسیای ئیسپانیا گەیشتە رێکەوتن و بڕیارە لە ماوەی داهاتوو پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، هێرشبەرە ئۆرگواییەکە لەگەڵ یانە ئیسپانیەکە گەیشتووەتە رێکەوتن و بڕیارە لە 24 کاتژمێری داهاتوو ئەگەر هیچ کێشەیەک رونەدات، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە نوێیەکەی واژۆ بکات.
کاڤانی دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، ئەو یانەیەی جێهێشت و بڕیارە بۆ ماوەی دوو وەرز و بێ بەرامبەر پەیوەندی بە ڤالێنسیاوە بکات.