ئه‌مریکائه‌وروپا

کاڤانی ئۆفەری یانەی بوکاجۆنیۆرزی رەتکردەوە

یاریگا
ئێدینسۆن کاڤانی، هێرشبەری ئۆرگوایی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی رەتیکردووەتەوە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی بوکاجۆنیۆرزی ئارجێنتیناوە بکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، کارگێری یانەی ئارجێنتیناییەکە لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردوو ئۆفەرێکیان پێشکەش بە هێرشبەرە ئۆرگواییەکە کردووە، بەڵام ئەو یاریزانە ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، کاڤانی بەهۆی خێزانەکەی ئامادەنیە ئەوروپا جێبێڵێت و دەیەوێت جارێکی بگەڕێتەوە خولی ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button