ئه‌مریکائه‌وروپائینگلتەرا

بارسێلۆنا لەگەڵ کاڤانی گەیشتە رێکەوتن

یاریگا
ئێدینسۆن کاڤانی، هێرشبەری ئۆرگوایی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بریاریداوە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیاوە بکات.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، یاریزانەکەی شەیتانە سوورەکان بەهۆی کەم یاری کردن لە ریزەکانی یانەکەی، بریاریداوە پەیوەندی بە بلاوگراناوە بکات و، هەردوولاش لەسەر ئەم گواستنەوەیە رێکەوتوون و، ئەو یاریزانە بۆ ماوەی وەرزێک و نیو پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنیەکەوە دەکات.

کاڤانی لە پێناو پەیوەندی کردن بە ریزەکانی بارسێلۆنا، ئامادەیە شەش مانگی یەکەم مووچەکەی کەم بکاتەوە و، دواتریش بە پێ ئاستەکەی مووچەکەی دیاری دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button