ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یانەیەکی ئیتاڵی داوای کاڤانی دەکات

یاریگا
ئێدینسۆن کاڤانی، هێرشبەری ئۆرگوایی لەوانەیە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە خولی ئیتاڵیا.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، یانەی سالێرێنتینا ئۆفەرێکی ئامادە کردووە بۆ ئەوەی پێشکەشی هێرشبەرەکەی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بکات و، ئامادەن ساڵانە دوو ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچەی پێبدەن.

کاڤانی ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ مان یونایتد کۆتایی هات و بە شێوەیەکی فەرمی جیابونەوەی لە یانەکەی راگەیاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button