ئه‌وروپائیسپانیا

کوندێ بەشداری یاری داهاتووی بارسێلۆنا دەکات

یاریگا
جولیس کوندێ، بەرگریکاری فەرەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ناوی لە ئەنجومەنی لالیگا تۆمار کراوە و بۆ یاری داهاتووی یانەکەی بەردەست دەبێت.

دەیڤید ئۆرنستین رۆژنامەنوسی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، کارگێری بلاوگرانا دوای دەستبەرداربوون لە ساموئێل ئۆمتیتی بەرگریکاری فەرەنسی یانەکەیان، توانیان کێشەی هاونیشتیمانەکەی چارەسەر بکەن و، دواجار لەلایەن ئەنجومەنی لالیگاوە رێگەی پێدەدرێت لە یاری داهاتوو بەرامبەر ڤایادۆلید بەشداری بکات.

کوندێ دوای پەیوەندی کردنی بە ریزەکانی بارسێلۆنا بەهۆی کێشە داراییەکانی ئەو یانەیە نەیتوانیوە بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی بەشداری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button