یاریگا–
جێرارد رۆمێرۆ رۆژنامەنوسی ئیسپانی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا زانیاری نوێ لەسەر گەڕانەوەی مێسی بۆ ئەو یانەیە ئاشکرا دەکات.
رۆژنامەنوسە ئیسپانیەکە کاتێک پرسیاری دەنگۆی گەڕانەوەی یاریزانە ئارجێنتیناییەکەی بۆ بلاوگرانا لێدەکرێت دەڵێت “ من ئاگاداری گەڕانەوەی ئەو یاریزانە نیم، بەڵام چاڤی راهێنەر بەردەوام لە پەیوەندیدایە لەگەڵی “.
رۆمێرۆ لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا دەڵێت دوای لێدوانەکانی خوان لاپۆرتا سەرۆکی بارسا، چاوەڕێ شتی نوێ دەکرێت.