یاریگا–
لیۆنێل مێسی، یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا دەیەوێت هاوینی داهاتوو بگەڕێتەوە بارسێلۆنا.
رۆژنامەنوسی ئەرجەنتینی ڤێرۆنیکا بروناتی بڵاویکردەوە، لیۆ بیر لەوە دەکاتەوە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە یانەکەی پێشووی و ئەم بڕیارەی هەمیشە کراوەیە، بەڵام رەنگە هاوینی داهاتوو هەوڵەکانی دەست پێ بکات، چونکە ئەو یاریزانە ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و رێگەی پێنادەن یانەکەیان جێبێڵێت.
بروناتی کەسێکی نزیکە لە ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە، هەروەها یەکێک بوو لە یەکەم کەسەکان کە باسی رۆیشتنی میسی لە بارسێلۆنا کرد لە هاوینی رابردوودا.