ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

بارسێلۆنا هەوڵی گواستنەوەی یاریزانێکی دیکە دەدات

یاریگا-
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ چوار یاریزان واژۆ کردووە و نزیکە لێڤاندۆڤسکی دەبێتە پێنجەم گواستنەوەیان، بەڵام ئەو یانەیە بەردەوام دەبێت لە گواستنەوەی یاریزان.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، بلاوگرانا دوای واژۆ کردنی گرێبەستەکانی کریستێنس، کیسێ، دێمبلی و رافینها، ئێستا خەریکی کۆتایی هێنان بە گواستنەوەی لێڤاندۆڤسکیە و، ئەو یانەیە دەیەوێت ئەمجارەیان ژول کوندێ بەرگریکاری یانەی سێڤییا بگوازێتەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە بارسا دوو شەممەی داهاتوو ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە فەرەنسیەکە پێشکەشی یانە ئەندەلوسیەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button