ئهوروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
پێشهاتی نوێ سەبارەت بە داهاتووی فرانكی دی یۆنگ
یاریگا-
زانیاری نوێ سەبارەت بە داهاتووی فرانكی دی یۆنگی هۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی.
گرێبەستەكەی دی یۆنگ لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.
كەمێك پێش ئێستا فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو لە تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت ئاشكرایكرد فرانكی دی یۆنگ نایەوێت موچەكەی كەم بكاتەوە.
هەروەها ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە مانچێستەر یۆنایتد و بارسێلۆنا لەسەر 65 ملیۆن یۆرۆ ڕێككەوتون و لە ئێستادا گفتوگۆ لەسەر گۆڕانكاریەكان دەكرێت كە بارسێلۆنا 20 ملیۆنی داناوە.
لە ئێستادا دی یۆنگ و یانە ئینگلیزیەكە لەسەر مەرجە تایبەتیەكان ڕێكنەكەوتون ، ئامانجی سەرەكی ئەستێرە هۆڵەندیەكە مانەوەیەتی لە بارسێلۆنا.