یاریگا-
پابلۆ سارابیا یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئاشكرایكرد كە نازانێت وەرزی داهاتوو لە كوێ یاری دەكات.
ئیسپانیا و چیك ڕووبەڕووی یەك بوونەوە ماتادۆر توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یاریەكە بباتەوە ، لە میانەی یاریەكانی نەیشن لیگ.
لە دوای یاریەكە سارابیا ووتی: زۆر دڵخۆشم بەوەی بە شێوەیەكی سەرەكی بەشداریم كرد و ئەو گۆڵەی تۆمارم كرد ، هەوڵئەدەم تەواوی ئەو شتانە جێ بە جێ بكەم كە ڕاهێنەر لێم داوا دەكات.
سەبارەت بە داهاتووی ووتی: نازانم لە كوێ یاری دەكەم ، ئێستا كاتی وەرگرتنی پشووە و گرنگترین شت ئەوەیە وەرزێكی باشمان بەڕێكرد.