یاریگا–
ئالێکسس سانچێز، هێرشبەری چیلیایی خۆی پێشکەشی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا کردووە و چاوەڕێ وەڵامی کارگێری یانەکەی پێشووی دەکات.
رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی پێشووی بلاوگرانا دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئینتەر میلان، ئارەزووی گەڕانەوە بۆ خولی ئیسپانیا دەکات و، بۆ ئەم مەبەستەش خۆی پێشکەشی یانەکەی پێشووی کردووە و چاوەڕێ وەڵامی ئەو داواکارییەی دەکات.
سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە، بارسا هەردوو ئۆفەری دی ماریا و سانچێزی بەردەستە، بەڵام کارگێری یانەکە سەرەتا بیر لە تێچووی گواستنەوەیان دەکات.