ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

ئینزاگی: پەشیمان نیم لە یاریکردن بە سانچێز

سیمۆن ئینزاگی راهێنەری ئینتەرمیلان دان بەوەدا دەنێت کە پلانەکانی بێ کەم و کوڕتی نەبووە بەڵام یاریکردن بە ئەلێکسز سانچێز بەشێک نیە لە هەڵەکان.

تەنها دوو خولەک دوای ئەوەی ئینتەر جیاوازییەکەی کەمکردەوە بۆ یەک گۆڵ، ئەلێکس سانچێز بە کارتی سوور کرایە دەرەوە لەو یارییەی لیڤەرپوول گەیشتە چارەگی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و ئینتەر ماڵئاوایی کرد.

پاش یارییەکە ئینزاگی وتی “ئێمە باجی ئەوە دەدەین ١٥ خولەکی کۆتای یاری یەکەم خراپ یاریمان کرد جگە لەوە دوو یاری زۆر باشمان ئەنجامدا بەرامبەر تیمێکی بەهێز. بۆ ئەوە هاتینە ئەنفیڵد هەمووشتێک بکەین بۆ بردنەوە، کارتە سوورەکەی سانچێز خراپ بوو بەڵام پەشیمان نیم لەوەی یاریم پێکرد یاخود پاش کارتی زەردی یەکەم گۆڕانکاریم پێنەکرد چونکە لەوکاتەدا پێویستمان بەو بوو لەنێو یاریگا”.

رۆژنامەکانی ئیتاڵیا ستایشی ئینتەریان کرد بۆ ئەو یارییە باشەی بەرامبەر یەکێک لە باشترین تیمەکانی ئەوروپا نیشانیان دا بەڵام توڕەن لە ئینزاگی و پێیان وایە دەبوو پاش کارتە زەردەکەی یەکەم گۆڕانکاری پێبکرایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button