ئه‌وروپائیتاڵیا

سەرۆكی مارسیلیا باس لە گواستنەوەی سانچێز دەكات

Captain Korek

یاریگا-

پابلۆ لۆنگۆریای سەرۆکی یانەی ئۆڵۆمپیك مارسیلیا ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی ئەلێکسیس سانچێزی هێرشبەری  ئینتەرمیلانی ئیتاڵی پشتڕاستکردەوە.

لۆنگۆریا، لە ڕێگەی تۆڕی “ئەمازۆن پرایم”ووتی: “بەڵێ، ئێمە دانوستان لەگەڵ ئەلێکسیس سانچێز دەکەین، چونکە ئەو یاریزانێکە کە لەگەڵ خواستەكانماندا دەگونجێت.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکە پەیوەستە بە ئینتەرمیلانەوە، سەبارەت بە هەندێک وردەکاری لەگەڵ سانچێز، دۆخی نێوانیان ناوازەیە، بۆیە دەبێت ڕێز لە هەموو یانەکان بگرین.

بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان، لە ئێستادا یانەی نێرازۆری و سانچێز لە دانوستاندان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی نێوانیان، كە هاوینی 2023 كۆتایی دێت، هاوكات مارسیلیا لەگەڵ ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا رێككەوتووە لەسەر گرێبەستێكی دوو وەرز و مووچەی ساڵانەی 3 ملیۆن یۆرۆ .

جێگای ئاماژەیە کە ئۆڵۆمپیک مارسیلیا لە خولی فەرەنسا بە بردنەوەیەكی گەورە دەستیپێكرد بەرامبەر ڕیمس 4-1.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button