ئه‌وروپائیتاڵیا

فەرمی: سانچێز ئینتەر میلان جێدەهێڵێت

یاریگا-

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە رۆیشتنی ئەلێکسیس سانچێزی چیلی و هێرشبەری یانەكەی راگەیاند لە ماوەی گواستنەوەکانی ئێستای هاوینەدا.

ئینتەر لە بەیاننامەیەکدا کە لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە: ئینتەر رایدەگەیەنێت کە لەگەڵ ئەلێکسیس سانچێزی چیلی گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بە ڕەزامەندی هەردوولا.

وتیشی: یانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت سوپاسی سانچێز ده‌بكات بۆ ئه‌وه‌ی لە ماوەی سێ ساڵه‌یدا لێره‌ پێشكەشی كردووە‌ته‌، كه‌ تێیدا سێ نازناو‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌، هیوای سەركەوتنی بۆ ده‌خوازین لە ماوه‌ی ژیانی یاریكردنیدا.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە سانچێز 5 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، لە بەرامبەردا بە ڕەزامەندی هەردوولا ڕێككەوتون لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی.

پێشبینی دەکرێت سانچێز پەیوەندی بە یانەی مارسیلیا فەرەنسی بکات، لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا، چونکە هەندێک لە راپۆرتەکان دووپاتی دەکەنەوە کە گرێبەستێکی دوو ساڵە واژۆ دەکات، کە تیایدا 2.5 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچەی ساڵانە بۆ هەر وەرزێک وەردەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button