ئه‌وروپا

فەرمی: سانچێز پەیوەندی بە مارسلیاوە كرد

یاریگا-

یانەی ئۆڵۆمپیك مارسیلیای فەرەنسی سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی  ئەلێکسیس سانچێزی چیلی و ئەستێرەی پێشووی یانەی ئینتەر میلان.

مارسیلیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاند:‌ گه‌یشتووین به‌ رێككه‌وتنێك بە مەبەستی واژۆكردنی گرێبەستێك لەگەڵ ئه‌لێكسیس سانچێز.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، سانچێز کە 143 یاری بۆ هەڵبژاردەی شیلی کردووە و لە ژیانی وەرزشیدا 17 پاڵەوانێتی بەدەستهێناوە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەی یانە فەڕەنسیەكەدا ماوەی گرێبەستەکە و هیچ بابەتێکی دیکەی دارایی ئاشکرا نەكراوە.

ئەلێکسیس سانچێزی تەمەن 33 ساڵ بە شێوەیەکی بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەی مارسیلیا دەکات، دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەرمیلان هەڵوەشایەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button