یاریگا-
ئەنخێل دی ماریای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی پێشووی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی باس لە بارودۆخی یانەكە دەكات.
دوای تەواو بوونی گرێبەستەكەی بەشێوەیەكی فەرمی دی ماریا ڕیزەكانی یانەكەی جێهێشت و تا ئێستاش یانەی داهاتووی دیاری نەكراوە.
لە لێدوانیدا كە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە دی ماریا ووتی: بە دڵنیاییەوە یاریزانی دیكەش یانەكە جێدەهێڵن ، ئەوەش ئاسانترین ڕێگا بوو چونكە ئەوان نەیاندەویست گرێبەستەكەم نوێ بكەنەوە.
هەروەها ووتیشی: لە ئاهەنگێكی تایبەتدا ئەوێم جێهێشت ، شەوێك بوو هەرگیز لە بیر ناكرێت ، ئەرجەنتینیەكان لە وڵاتانی دیكە بەو شێوەیە ماڵئاواییان لێ ناكرێت وەك ئەوەی هاندەرانی پاریس بۆ منیان كرد.
سەبارەت بە پۆچەتینۆ ووتی: هەروەها ئەوان دەیانەوێت ڕاهێنەرەكەشیان بڕوات ، گۆڕانكاری گەورە بەڕێوەیە.
وەرزی ڕابردوو دی ماریا بەشداری 26 یاری كرد لە خولی فەڕەنسی و توانی پێنج گۆڵ تۆمار بكات و حەوت گۆڵیش درووست بكات.