
یاریگا–
مارکۆس ئالۆنسۆ، بەرگریکاری بالی چەپی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت و ئامانجی داهاتووشی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیایە.
رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی نزیک لە بلاوگرانا ئاشکرای دەکات، ئەو یانەیە ئامانجیانە هەردوو یاریزانەکەی بلوز، واتە ئالۆنسۆ و ئازپلیکویتا بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بەڵام بەرگریکارە چەپەکە زیاتر لەو یانەکەیان نزیکبووەتەوە و، چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی داهاتوو ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیاوە بکات.
ئالۆنسۆ وەرزێکی دیکە گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، بەڵام ئازپلیکویتا گرێبەستەکەی کۆتایی هاتووە و دەتوانێت بە ئارەزووی خۆی یانەکەی جێبێڵێت.