ئیسپانیائینگلتەرا

مانچێستەر یونایتد داوای بەرگریکارێکی بارسێلۆنا دەکات

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتدئ ئینگلیزی بۆ پڕکردنەوەی شوێنی بەتاڵی لۆک شاو گرنگی بە مارکۆس ئەلۆنسۆی بەرگریکاری بارسێلۆنا دەدات.

لە کاتێکدا وا دیار بوو دوای تۆمار کردنی گرێبەستەکەی مارکۆس ئەلۆنسۆ، ئەرکی یاریزانەکە لە بارسێلۆنا دیاریکراو دەمێنێتەوە، بەڵام بڵاوکراوەی بیڵدی ئەڵمانی و هەروەها سایتی 90 Min ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەو یاریزانە لە لیستی کڕینەکانی مانچێستەر یونایتددایە و رەنگە لە چوار رۆژی داهاتوودا بارسێلۆنا جێبهێڵێت.

ئەلۆنسۆ کە دوێنێ لە یارییەکەی بەرامبەر ڤیاریال لە پێکهاتەی سەرەکی بارسێلۆنادا بوو و لە لای چەپ یاری دەکرد، ماوەیەکی زۆر بوو لە لالیگا گرێبەستەکەی تۆمار نەکرابوو، چونکە یانەی بارسێلۆنا رووبەڕووی کێشەی دارایی بووەوە.

قسە و باسی زۆر لەسەر ئەوە دەکرا کە بەرگریکارەکە لە بارسێلۆنا دڵخۆش نییە و هەوڵی رۆیشتن دەدات، بەڵام لە کۆتاییدا ئەلۆنسۆ چاوەڕێی کرد تاوەکوو گرێبەستەکەی تۆمارکرا، بەڵام ئێستا رەنگە بڕیاری گەڕانەوەی بۆ پریمەرلیگ بدات.

هەروەها سپۆرت لەم بارەیەوە نووسیویەتی، ئەلۆنسۆ لەگەڵ کۆکۆریا و ریجیلۆن، لە لیستی یونایتددایە بۆ جێگرتنەوەی لۆک شاو. شاو بۆ ماوەیەکی زۆر بەهۆی پێکانەوە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە و شەیتانە سوورەکان پێویستیان بە بەرگریکاری چەپی بەئەزموون هەیە و کێ لە ئەلۆنسۆ باشترە کە ساڵانێک لە چێڵسی درەوشاوەتەوە؟

گواستنەوەکەی لەوانەیە بە شێوەی خواستن بێت. رۆیشتنی ئەو لە رووی داراییەوە یارمەتی بارسا دەدات، و یەکێک لە خاڵە لاوازەکانی یونایتدیش پڕ دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button