ئه‌وروپائیسپانیا

“ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئێمباپێ سوکایەتی کردنە بە تۆپی پێ “

Yariga App

یاریگا
خاڤیەر تێباس، سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا ئاشکرای دەکات نوێکردنەوەی گرێبەستی کلیان ئێمباپێ، سوکایەتی کردنە بە تۆپی پێ.

سەرۆکی لالیگا لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە، یانە فەرەنسیەکە دژی هەموو یاسا دارارییە خاوێنەکان کار دەکات، ئەو یانەیە وەرزەکانی رابردوو 700 ملیۆن یۆرۆی لە گواستنەوەی یاریزانی نوێ خەرجکردووە و هەروەها وەرزی رابردوو تێکرای مووچەی یاریزانەکانی 600 ملیۆن یۆرۆ بووە، ئەمەش واتای ئەوەیە ئەوان هیچ گرنگیەک بە یاسای دارایی خاوێن نادەن.

تێباس ئەوەشی گووتووە کە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئێمباپێ سوکایەتی کردنە بە تۆپی پێ و ناسر خلێفی وەکو سوپەر لیگ ترسناکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button