ئه‌وروپائیسپانیا

ئەلیمانی: گاڤی دەیەوێت لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە

Yariga App

یاریگا-

ماتیۆ ئەلیمانی ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دووپاتیكردەوە كە یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەكەیان گاڤی دەیەوێت لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە.

ئەلیمانی لە لێدوانیدا بۆ كەناڵی موڤیستاری ئیسپانی: گاڤی دەیەوێت بمێنێتەوە ، دەمێكە قسەمان لەسەر ئەوە كردووە ، كاردەكەین بۆ ئەوەی چەند ساڵی داهاتوو لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە.

هەروەها ووتیشی: نیتۆ گۆڵپارێزێكی نایابە ، ئەوەی ڕوو دەدات كە كەم یاری دەكات ئەوەیە كە تێر شتیگن گۆڵپارێزی سەرەكیە ، بەڵام یەدەگێكی زۆر نایابی هەیە.

لەئێستادا نیتۆ سالێكی ماوە لە گرێبەستەكەی ئێمە لە ئێستادا دڵخۆشین بە گۆڵپارێزەكانمان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button