یاریگا–
لیۆنێل مێسی، یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا هیچ بریارێکی بۆ جێهێشتنی یانەکەی نەداوە.
کەمێک لەمەوبەر رۆژنامەی موندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، یاریزانەکەی شازادەکان بیر لە جێهێشتنی یانەکەی نەکردووەتەوە و، پێ سەیرە دەنگۆی جیابونەوەی لە یانەکەی بڵاودەکرێتەوە و تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەشی لە فەرەنسا دەمێنێتەوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە لیۆ هەموو ئامانجی ئەوەیە تا ئەو کاتەی لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت، ناسناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بێنێت.