یاریگا–
ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری نەرویجی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بریارداوە بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بکات.
رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، گۆڵکارە لاوەکەی زەردەواڵەکان بریارداوە هاوینی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت و، لە نێوان هەموو ئەو یانانەشی هەوڵی گواستنەوەی بۆ دەدەن، بریاریداوە یانە ئینگلیزیەکە هەڵبژێرێت، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو گفتوگۆی نێوان بەرێوەبەری کارەکانی لەگەڵ کارگێری یانەکە دەست پێ بکات.
هالاند لەلایەن یانەکانی بارسێلۆنا و ریال مەدریدیش گرنگی پێدەدرێت، هەربۆیە لە ماوەی رابردوو دەنگۆی زۆر لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە بڵاوبووەتەوە.