ئه‌وروپائینگلتەرافه‌ره‌نسا

توخێل: رۆژو گرتن کاریگەری لەسەر کانتی دروستکردووە

Yariga App

یاریگا
توماس توخێل، راهێنەری ئەڵمانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی پێیوایە رۆژو گرتن کاریگەری لەسەر ئاستی نگۆلۆ کانتی ناوەڕاستکاری فەرەنسی یانەکەی دروستکردووە.

راهێنەرە ئەڵمانیەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر ساوسامبتۆن گووتی ” کانتی یاریزانێکی زۆر کاریگەرە، هیچ یاریزانێک ناتوانێت شوێنی بگرێتەوە، ئەو یاریزانە پێموایە بەهۆی بەروژو بوونی کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی هەبووە، چونکە بە درێژایی رۆژ نە هیچ شتێک دەخوات نە هیچ شتێک دەخواتەوە “.

توخێل لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتیشی پێشتر کانتی بەهۆی پێکان و نەخۆشیەکەی، ئاستی وەکو رابردوو نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button