یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا وادەی گەڕانەوەی ئەنسۆ فاتی هێرشبەری لاوی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیان ئاشكرا كرد.
هێرشبەرە لاوەكەی بلاوگرانا بەهۆی پێكانە یەك لە دوای یەكەكانەوە دەناڵێنێت.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی یاریزانەكە لە هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە بلاوگرانا دوای تەواو بوونی مسوەی وەرگرتنی چارەسەر سروشتیەكەی.
هەروەها هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە هەفتەی داهاتوو دووبارە یاریزانەكە پشكنینە پزیشكیەكان ئەنجام دەداتەوە.