Loading...
ئه‌وروپائیسپانیا

بژاردە هێرشبەریەكانی بارسێلۆنا بۆ وەرزی نوێ

Yariga App

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا بژاردە هێرشبەریەكانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیان ئاشكرا كرد بۆ وەرزی نوێ.

ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكرد ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ئامانجی یەكەمی یانە كەتەلۆنییەكەیە.

هەروەها هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە لە ئەگەری ڕێكنەكەوتنی ئەو گرێبەستە چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بارسێلۆنا محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی لیڤەرپولی دەوێت.

لە هەواڵێكیدا ڕۆژنامەی ئاس پلانەكانی بارسای بۆ گواستنەوەكانی هاوین ئاشكرا كردووە:

  • پلان A: ئیرلینگ هالاند
  • پلان B محەمەد سەڵاح
  • پلان C ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی
  • پلان D ڕۆمێرۆ لوكاكۆ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button