ئیسپانیا

لاپۆرتا وەڵامی کۆمان دەداتەوە

Yariga App

یاریگا-خوان لاپۆرتا وەڵامی قسەکانی کۆمان دەداتەوە بەڵام ئامادەنیە گلەیی لەو راهێنەرە بکات.

هەفتەی پێشوو رۆناڵد کۆمان رەخنەی لە بارسا و لاپۆرتا گرت بەهۆی شێوازی مامەڵەیان لەگەڵیدا و هەروەها دوورخستنەوەی،

ئەمڕۆ ئەو باسە رووبەرووی کرایەوەو ئەویش وتی “کومان یەکێکە لە پاڵەوانە مێژووییەکانی بارسا و هێشتا گۆڵەکەی ٩٢م لە یادە کە ئێمەی کردە خاوەنی یەکەم ناسناوی ئەورووپی، وەکو راهێنەریش ئەو کەسێکی ئازابوو وە هەلی دا بە چەند یاریزانێکی لاو و پێیگەیاندن، بەهۆی بارودۆخەکە نەیتوانی بەردەوام بێت و جگە لەوە قسە لەسەر هیچ شتێکی ناکەم”.

کومان توڕەبوو لە بارسا، لەسەر ئەوەی هەمان چانسی چاڤی پێنەدراوە و نە هیچ یاریزانێکی بۆ کڕدرا و نە دەرفەتی پێدرا تواناکانی خۆی نیشان بدات پاش تێپەڕبوون لەو دۆخە نەخوازراوەی یانەکەی تێیدا بوو بەهۆی پێکانی زۆری ئەستێرەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button