پێكهاتەی پێشبینیكراوی یاری لوتكەی نێوان پاریس و ڕیاڵ
یاریگا-
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ماوریسیۆ پۆچەتینۆی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی و كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ یاریە ئاگرینەكەی نێوانیان.
وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان پاریس سان جێرمان لە یاریگای پارك دی فرانسی تایبەت بە خۆیان میوانداری ڕیاڵ مەدرید دەكەن ، لە میانەی یاری ڕۆشتنی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانە:
ڕیاڵ مەدرید:
گۆڵپارێز: كۆرتوا
هێڵی بەرگری: میندی ، ئالابا ، میلیتاو ، كارڤاخال
هێڵی ناوەند: مۆدریچ، كاسیمیرۆ ، كرۆس
هێڵی هێرشبردن: ڤینیسیۆس ، بێنزیما ، ڕۆدریگۆ
پاریس سان جێرمان:
گۆڵپارێز: دۆنارۆما
هێڵی بەرگری: حەكیمی ، ماركینهۆس ، كیمبیپی ، نونو میندیس
هێڵی ناوەند: دانێلۆ ، پاریدیس ، ڤێراتی
هێڵی هێرشبردن: دی ماریا ، میسی ، ئیمباپێ