یاریگا–
دۆشان ڤلاهۆڤیچ، هێرشبەری سڕبی یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵیا ئامانجیەتی دوای جێهێشتنی ریزەکانی یانەکەی، هەر لە سێریائەی بەردەوام بێت.
رۆژنامەی وەرزشی دەیلی مایلی بەریتانی ئاشکرای کردووە، ماوەیەکە کارگێری یانەی ئارسێناڵ هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی هێرشبەر سڕبیەکەی ڤیۆلا دەست پێکردووە، بەڵام ئەو یاریزانە دوای جێهێشتنی ریزەکانی، ئامادەنیە سێریائەی ئیتاڵیا جێبێڵێت و تەنها ئامانجیشی یاری کردنە لە ریزەکانی یانەی یۆڤێنتۆس.
لەلایەکی دیکەوە چەند سەرچاوەیەک لە ئیتاڵیا بڵاویان کردووەتەوە کارگێری خانمە پیرەکە کۆتایی ئەم وەرزە ئالڤارۆ مۆراتا هێرشىەری ئیسپانی یانەکەی کۆتایی بە گرێبەستە کاتیەکەی دێنێت و لە شوێنی ئەو ڤلاهۆڤیچ دەگوازێتەوە.