ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

چێڵسی ڤلاهۆڤیجی دەوێت و یۆڤی نرخی دیاری دەکات

یاریگا-یانەی چێڵسی بە راهێنەرایەتی ماوریسیۆ پۆچەتینهۆ چاوی لە تواناکانی دوشان ڤلاهۆڤیچی هێرشبەری یوڤێنتۆسە.

دوشان، بە نزیکەی ٨٠ ملیۆن دۆلار گوێزرایەوە یۆڤی لە فیۆرەنتیناوە بەڵام دوای دوو وەرز هێشتا یۆڤی لە تواناکانی ئەو یاریزانە رازی نیە و وەرزی رابردوو لە ٤٢ یاریدا تەنها ١٤ گۆڵی هەبوو.

پۆچەتینهۆ دەیەوێت سوود لەم دەرفەتە وەربگرێت بۆ ئەوەی لاوە سڕبییەکە بگوازنەوە ریزەکانیان. بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، چێڵسی ئامادەیە ٦٠ ملیۆن یۆرۆی پێبدات بەڵام یۆڤی لە ئێستادا داوای ٧٠ ملیۆن دەکات.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە لە چەند هەفتەی داهاتوو بەڕێوبەرانی یۆڤی سەردانی لەندەن دەکەن بۆ گفتوگۆی زیاتر لەسەر گواستنەوەکە.

یۆڤی دەیەوێت ڤلاهۆڤیچ بفرۆشێت بەهۆی مووچە بەرزەکەی و هەروەها پێویستیان بە پارەکەیەتی بەهۆی کێشە داراییەکانی یانەکە. ئەگەرێکی دیکەوە بوو بە خواستن بدرێت بە ریاڵ مەدرید بۆ وەرزێک.

بابەتی زیاتر

Back to top button