ئیتاڵیا

دوو یاریزانی یوڤێنتوس بەشداری یاریی سبەی ناکەن

یاریگا

ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی پشت راستی کردەوە بۆ یاریی سبەی یانەکەی بەرامبەر ئاتالانتا دوو یاریزانی بەردەست نابن.

یوڤێنتوس سبەی کاتژمێر 19 لە بەردەوامی گەڕی حەوتەمی سێریائەی، لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی ئاتالانتا دەبێتەوە، بۆ ئەم یارییە دوو یاریزانی کاریگەری خانمە پیرەکە بەهۆی پێکان بەشداری ناکەن.

ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری بیانکۆنێری پێش یارییەکە و لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی گووتی

ڤلاهۆڤیچ کێشەی لە پشتی هەیە کە هەفتەی ڕابردوو چەند ڕۆژێک لە مەشقەکانی دوورخستەوە، ئەو یاریزانەمان ئازارێکی زۆری هەبوو، بۆیە باشتروایە پشوو بدات تا بە تەواوی چاک دەبێتەوە. مۆیس کین دەگەڕێتەوە، بەڵام میلیک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە چونکە کێشەی پێکانی قاچی هەیە. 

راهێنەرەکەی خانمە پیرەکە لەبارەی رکابەرەکەشیان دەڵێت

بەردەوام یاریکردن بەرامبەر ئاتالانتا قورسە، لە خاڵێکدا باشن ئەویش ئەوەیە لە یاریگای خۆیان گۆڵیان لێنەکراوە، بۆیە دەبێت بە وریایی زۆرەوە یاری بکەین و هەوڵبدەین خێرایی و هاوسەنگی بە باشی بپارێزین. پێشتر ڕووبەڕووی لازیۆ بووینەوە و سبەی ئەتالانتا تیپێکی جەستەیی و هێرشبەری هاوشێوەی لازیۆیە و دەبێت دڵنیابین لەوەی ئامادەین. بێگومان ئەنجامی یارییەکە هەرچییەک بێت، یەکلاکەرەوە نییە و ئێمە لە سەرەتای خولەکەداین

بابەتی زیاتر

Back to top button