ئه‌وروپائینگلتەرا

لوکاکو داوای لێبوردن دەکات و سزاش دەدرێت

Yariga App

یاریگا
رومێلو لوکاکو، هێرشبەری بەلجیکی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەهۆی دیمانەکەی ئەم دواییە لەلایەن راهێنەری یانەکەی سزادرا و بۆ یاری بەرامبەر لیڤەرپوول بەشداری پێ نەکرا.

رۆژنامەی وەرزشی ئاتلێتیکی بەریتانی بڵاویکردەوە، هێرشبەرە بەلجیکیەکەی بلوز سەرەڕای سڕ کردنی لە یاری رابردووی یانەکەی بەهۆی دیمانەکەی ئەم دواییە، بە بڕی 500 هەزار پاوەندیش بە پێ بژاردن سزادراوە، هەرچەندە ئەم یاریزانە داوای لێبوردنی کردووە، بەڵام گرژیەکان لە نێوان ئەو و راهێنەری یانەکەی هەر بەردەوامن.

لوکاکو لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی سکای سپۆرتی بەریتانی گوتوویەتی لە یانەی چێڵسی دڵخۆش نیە و دەیەوێت ئەم یانەیە جێبێڵێت، هەروەها ستایشی یانەکەی پێشووی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button