ئه‌وروپائیسپانیا

نیتۆ ڕەتیدەكاتەوە بگەڕێتەوە بەڕازیل

Yariga App

یاریگا-

ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو ماتیۆ مۆریتۆ داهاتووی نۆربێرتۆ مۆرارا نیتۆی گۆڵپارێزی بارسێلۆنا ئاشكرا كرد.

یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی خواستی خۆی بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزەكە لە گواستنەوەكانی زستانەدا دەربری.

هەمان ڕۆژنامەنووس ئاشكرایكرد نیتۆ نایەوێت بگەڕێتەوە خولی بەڕازیلی و دەیەوێت لە ئەوروپا بەردەوام بێت.

لەم وەرزەدا نیتۆ تەنها دوو یاری ئەنجام داوە ئەو كاتەی شتیگن پێكانی هەبووە و سێ گۆڵی لێكراوە.

پێش ئەوەی بێتە ئەوروپا نیتۆ لە ڕیزەكانی ئەتلەتیكۆ پارانێنسی بەڕازیلی یاری دەكرد  ، دواتر پەیوەندی بە یانەكانی فیۆرێنتینا ، یوڤێنتوس ، ڤالینسیا و بارسێلۆناوە كرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button