یاریگا–
سەرەڕای ئەوەی کە بەشێکی زۆری یاریزانەکانی یانەی بارسێلۆنا سەرقاڵی بەرێکردنی پشووەکانی سەری ساڵ بوون لەم چەند رۆژەی رابردوو، بەڵام دوای گەڕانەوەیان دەرکەوتووە کە کلێمێنت لێنگلێت بەرگریکاری فەرەنسی ئەو یانەیە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
ماڵپەری araـی فەرەنسی بڵاویکردەوە، یاریزانەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و یانەی بارسێلۆنا، دوای گەڕانەوەی لە پشووەکانی سەری ساڵ و ئەنجامدانی پشکنینی پزیشكی، ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ دەرچووە، واتە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
بەم شێوەیە لێنگلێنت پێویستە بۆ ماوەی 10 لە کەرەنتین بێت و بەشداری هیچ یەکەیەکی راهێنان و هەروەها یارییەکانی یانەکەی نەکات.