یاریگا–
ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری نەرویجی یانەی بورووسیا دۆرتمۆند بەهۆی ئاستە بەرزەکەی بووەتە ئامانجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا، بەڵام کارگێری یانەکەی دەیەوێت ئەو یاریزانە رازی بە مانەوە بکات.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، کارگێری زەردەواڵەکان ئامادەن لە پێناو رازیکردنی هێرشبەرەکەیان بۆ ئەوەی وەرزی داهاتووش لە یانەکەیان بەردەوام بێت، مووچەی ساڵانەی بۆ 12 ملیۆن یۆرۆ زیاد بکەن، بۆیە چەند رۆژێکە هەوڵەکانیان بۆ ئەم مەبەستە دەستپێکردووە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە کە ئەستەمە ئەو یاریزانە رازی بە مانەوە بێت، چونکە یانەکانی دیکە ئامادەن مووچەیەکی زیاتری پێبدەن و، لە هەمان کاتدا ئەو یاریزانەش دەیەوێت لە یانەیەک یاری بکات، رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی ناسناوەکان بکەن.