ئهوروپا
فەرمی: تۆتنهام لە كۆنفرانس لیگ كرایە دەرەوە
یاریگا-
یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ” یوفا ” بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی تۆتنهام لە خولی كۆنفرانس لیگ دوای دواخرانی یاریەكەیان بەرامبەر ڕین.
وابڕیار بوو لە خولی كۆنفرانس لیگ تۆتنهام ڕووبەڕووی ڕین ببوایەتەوە ، بەڵام بەهۆی زۆری تووشبوون بە كۆرۆنا لە نێو یاریزانانی تۆتنهام یاریەكەی نێوانیان دواخرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە یوفا بڕیاریدا بەوەی تۆتنهام دۆڕاوەی یاریەكە بێت بە ئەنجامی سێ بە سفر و بەوەش تۆتنهام لە پلەی سێیەمی كۆمەڵەكەی دا دەبێت ، دوای ئەوەی كاتێكی گونجاو نەدۆزرایەوە بۆ ئەنجامدانەوەی یاریەكە ، بەوەش یانە ئینگلیزیەكە لە پاڵەوانیەتیەكە كرایە دەرەوە.