ئه‌وروپائینگلتەرا

ئەفسانەیەكی ئینگلتەرا: سەڵاح باشترینی جیهانە

Yariga App

یاریگا-

ئالان شیرەر ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دووپاتیكردەوە محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی باشترین یاریزانی جیهانە لە ئێستادا.

شیرەر لە لێدوانیدا بۆ لیڤەرپول ئیكۆ ووتی: سەڵاح باشترینی جیهانە لە ئێستادا ، ئەو باشترین گۆڵكار و باشترین یاریزانە.

هەروەها ووتیشی: جادووگەرە بچوكەكە بەردەوام باشترین ئاستی پێشكەش دەكات بەتایبەت بەرامبەر باشترین یانەكان ، هەموو كات لە یاریە گەورەكاندا ئامادەیە ئەگەر بەرامبەر مان سیتی بێت یان چێلسی یانیش مان یۆنایتد و ئەتلەتیكۆ و میلان ، هەفتە دوای هەفتە جادووەكانی بڵاودەكاتەوە ، تەنها ئەوە دەپرسم سەڵاح چۆن لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی باڵۆندۆر بوو؟

لە كۆتاییشدا ووتی: ئەگەر هەلێك بە من بدرێت كە هەر یاریزانێك بۆ تیمەكەم دەستنیشان بكەم ئەوە بێ دوو دڵی سەڵاح هەڵدەبژێرم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button