ئیسپانیاگرنگترین

ئەنشلۆتی ریزبەندی پێنج باشترین یاریزانی یانەکەی ئاشکرادەکات

یاریگا-کاڕلۆ ئەنشلۆتی لە پرێس کۆنفرانسی ئەمڕۆدا باسی چەند بابەتێکی کرد لە نێویاندا باڵۆن دۆری شەوی رابردوو.

ریاڵ مەدرید سبەینێ رووبەرووی بلباو دەبێتەوە و بەر لەو یارییە باسی باڵۆن دۆر میدیاکانی تەنیووە. کاتێک ئەو پرسە رووبەرووی راهێنەرە ئیتاڵییەکە کرایەوە،  وتی “هیوادارم ساڵی رابردوو کەریم بنزیمە بیباتەوە و شایستەیەتی، پێم وایە ڤینیسیوسیش لە پاڵێوراوەکان دەبێت بۆ ساڵانی داهاتوو. بەڵای من راهێنەری ریاڵ مەدریدم و سێ کاندیدی من بریتین لە بەنزیمە، ڤینیسیوس، کۆرتوا پاش ئەوانیش کرۆس و کاسیمیرۆ”.

ئەنشلۆتی باسی بازاڕی گواستنەوەشی کرد و وتی “بەنیازنین لە گواستنەوەی زستانە هیچ یاریزانێک بگوازینەوە بەڵام ئەگەر یاریزانێک بڕوات ئەوا ئەوسا دەبێت بیری لێ بکەینەوە”.

کاڕلۆ  پرسیاری هازاردی لێکرا و ئەویش وتی “هازارد تووشی پێکانی زۆر بووە و هێشتا کێشەی باری جەستەیی هەیە. بارودۆخی هازارد پەیوەندی بە دروونییەوە نیە بەڵکو فیزیکییە و دەبێت بگەڕێتەوە ئاستی جارانی بەڵام یاری زۆرمان لە پێشە و کاتی یاریکردنی پێدەدرێت”.

بابەتی زیاتر

Back to top button