ئیسپانیاگرنگترین

ڤینیسیوس وەڵامی پیکێ و دۆزەرەوە بەڕازیلییەکەی دایەوە

Yariga App

ڤینیسیوس جونیۆرز وەڵامی ئەو لێدوانەی جیرارد پیکێ و دۆزەرە بەڕازیلییەکەی دایەوە کە وتبوویان ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە بنەڕەتدا هاندەری بارسێلۆنایە.

ئەندرێ کوری کە دۆزەرەوەیەکی بەهرەی یاریزانانە بۆ کادینا سێر وتبووی “ڤینیسیوس هاندەرێکی راستەقینەی بارسێلۆنایە و لە خۆشیدا دەگرییا کاتێک بارسێلۆنا توانی بەسەر پاریس سەربکەوێت پاش شکستەکەیان بە ئەنجامی ٦-١ لە یاری چوون، ئەو لە کۆتا خولەکدا ناپاکی لەگەڵ کردم و بڕیارەکەی گۆڕی”

هەروەها پیکێ وتبووی ڤینیسیوس بەنیاز بووە بێتە بارسێلۆنا و هەمووشتێک کۆتایی هاتووە بەڵام دواتر پەیوەندی بە مەریدەوە کردووە.

ئەمڕۆ ڤینی  بۆ تی ئێن تی سپۆرتس لەوبارەیەوە هاتە دەنگ و وتی “من هەرگیز هاندەری بارسا نەبوومە، بگرە مەدرید موچەی کەمتر و بەڵێنی کەمترییان پێدام بەڵام متمانەیان پێکردم و پڕۆژەکەیان باشترین بوو. ئەوەی کە هەبوو ئەوەبوو من هاندەری نێیمار بوو لە هەر شوێنێک یاری کردبێت و سەیری یارییەکانم کردووە بەڵام هەمووکات خۆم مەدریدی بوومە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button