ئه‌وروپائینگلتەرا

هەڵمەتی هاشتاگی دوورخستنەوەی سۆلشایەر دەستیپێکردووە

یاریگا-
دوای دۆڕانە گەورەکەی مانچێستەر یونایتد لە گەڕی هەشتەمی پرێمەرلیگ بەرامبەر لێستەر سیتی، هاندەرانی ئەو یانەیە دەستیان بە هەڵمەتی هاشتاگی #oleout کردووە و بووەتە ترێند لە بەریتانیا.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، هاندەرانی مان یو چیدیکە ناتوانن بەرگەی ئەنجامە خراپەکانی یانەکەیان بگرن و بەم هۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە شێوەیەکی بەرفراوان هەڵمەتی هاشتاگی دوورخستنەوەی راهێنەرەکەیان دەستپێکردووە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، لە هەمان کاتدا بەشێک لە هاندەرانی مانچێستەر سیتی، چێڵسی و لیڤەرپوول ئەوان بە پێچەوانەوە بەهۆی ئەم ئەنجامە خراپانە هەڵمەتی هاشتاگی #olein دەستپێکردووە، وەکو گاڵتە پێکردن بەرامبەر هاندەرانی شەیتانە سوورەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button