ئه‌وروپائیتاڵیا

لوکاتێلی خۆشترین ساتەکانی ژیانی بەسەر دەبات

Yariga App

یاریگا
مانوێل لوکاتێلی، یاریزانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی یۆڤێنتۆسی ئەم وڵاتە دوای بردنەوەی یانەکەی بەرامبەر تۆرینۆ، وەڵامی ئەرێنی لە پارتنەر خود هاورێ کچەکەی وەرگرتووە و بریارە بەم زوانە ژیانی هاوسەرگیری پێک بێنن.

یاریزانەکەی خانمە پیرەکە دوای یەک رۆژ لە بردنەوەی یانەکەی لە دێربی تۆرین کە خۆی توانی تاکە گۆڵی یارییەکە بکات، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردەوەوە کە وەڵامی ” بەڵێ ” لە هاوڕێ کچەکەی وەرگرتووە و بریارە بەم زووانە ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵی پێک بێنێت.

لوکاتێکی لەم ساڵەدا بەهۆی ئاستە بەرزەکەی لەگەڵ یانەی ساسولۆ، راهێنەری هەڵبژاردەکەی ناچار کرد بۆ یۆرۆی 2020 بانگهێشت بکات و پاشان لەگەڵ هەڵبژاردەکەی ناسناوەکەی بەدەستهێنا و دواتریش پەیوەندی بە یانەی یۆڤێنتۆسەوە کرد.

TURIN, ITALY – OCTOBER 02: (BILD OUT) Manuel Locatelli of Juventus FC celebrate after winning during the Serie A match between Torino FC and Juventus at Stadio Olimpico di Torino on October 1, 2021 in Turin, Spain. (Photo by Sportinfoto/DeFodi Images via Getty Images)

بابەتی زیاتر

Back to top button