ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یۆڤێنتۆس لەگەڵ ئامانجەکەی گەیشتە رێکەوتن

یاریگا
یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی لەم هاوینە هیچ یاریزانێکی دیاری بۆ ریزەکانی نەگواستووەتەوە، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو مانوێل لوکاتێلی لە ریزەکانی یانەی ساسولۆ بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵیا ئەوەی باسکردووە، خانمە پیرەکە لەگەڵ کارگێری ساسولۆ لەسەر گواستنەوەی ناوەڕاستکاری یانەی دووەم گەیشتونەتە رێکەوتنی کۆتایی و چاوەڕێ دەکرێت کۆتایی ئەم هەفتەیە گواستنەوەکە یەکلایی بکرێتەوە.

سەرچاوەکە ئەوشی بڵاوکردەوە هەردوو یانەی یۆڤێنتۆس و ساسولو لەسەر گواستنەوەی لوکاتێکی بەرامبەر 23 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ حەوت ملیۆن یۆرۆ وەکو پاداشت رێکەوتوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button