ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یۆڤی بە ئۆفەرێکی نوێ وە دەگەڕێتەوە بۆ لۆکاتێلی

یاریگا-یانەی یوڤێنتۆس بەنیازە ئۆفەرێکی باشتر پێشکەشی  مانوێل لۆکاتێلی ناوەڕاستکاری ساسۆلۆو بکات.

بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، یۆڤی سەرەتا ئۆفەرێکی پێشکەشکردووە بۆ پێدانی ٥ ملیۆن یۆرۆ بەشێوەی خواستن بۆ دوو وەرز،  لەگەڵ مافی کڕینەوەی یەکجارەکەی بە ٢٥ ملیۆن یۆرۆ، ٧ ملیۆن یۆرۆ لە شایستەی دارایی لە باری ئاست و ئەنجام، هەروەها ٢٥٪ی پارەکە بۆ ساسۆلۆو دەبێت ئەگەر یۆڤی لە داهاتوو ئەو یاریزانە بفرۆشێت.

بەڵام ساسۆلۆو داواکەی رەتکردووەتەوە و داوای ئەوەی کردووە بڕە پارەی خواستنەکە بۆ ٨-١٠ ملیۆن یۆرۆ زیادبکرێت و شایستە داراییەکانیش لە ٧ ملیۆنەوە بۆ ١٠ ملیۆن.

پێشبینی دەکرێت یۆڤی بەو داواکارییە رازی ببێت یاخود راستەوخۆ ٤٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی هەمیشەیی پێشکەش بکات.

لۆکاتێلی هاوکات لە ئارسناڵیش داواکراوە، ئەمەش بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە میانەی یۆرۆ نیشانیدا لەو یارییانەی دەرفەتی پێدرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button