ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

یۆڤێنتۆس و ئارسێناڵ کێبڕکێی گواستنەوەی یاریزانێک دەکەن

یاریگا
هەردوو یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی و ئارسێناڵی ئینگلیزی کێبڕکێی لەسەر گواستنەوەی لوکاتێلی ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی ساسولۆی ئەم وڵاتە دەکەن.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە کە خانمە پیرەکە ئەمڕۆ بەفەرمی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکەی ساسولۆ دەست پێکردووە و لە هەنگاوی یەکەمدا ئامادەن ئەو یاریزانە بەشێوەی خواستن و بەمەرجی وگواستنەوەی یەکجارەکی بەبڕی 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بەڵام لایەنی بەرامبەر ئامادەنیە کەمتر لە 40 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەو یاریزانەیان بن.

ئەو رۆژنامەنوسە ئەوەشی بڵاوکردەوە کە یانەی ئارسێناڵ ئامادەیە لوکاتێلی بەشێوەی هەمیشەیی و بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ ئەم هاوینە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button